10.17.2010

له‌ ئیسپانیده‌رباره‌ی مانگرتنی 29ی سێپته‌مه

2010
و. له‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌: سه‌لام عارف

مانگرتنی گشتی 29ی سێپته‌مبه‌ر له‌ ئیسپانیا ئاماده‌باشییه‌کی گه‌وره‌ی کارگه‌رانی هه‌موو بواره‌کانی کارکردنی به‌ خۆوه‌ بینی، هاوڕێیانی که‌رتی ئیسپانیای (CNT-AIT espagnole) به‌شێکیان له‌ ڕێپێوانه‌که‌دا وه‌رگرت، ئه‌و به‌شه‌ش به‌شی یاخیبوون وده‌ستبه‌سه‌راگرتن بوو؛مواته‌ به‌شی خۆڕێکخستن له‌ به‌رده‌م کارگه‌کان و دامه‌زراوه‌کاندا، ڕۆژی مانگرتنه‌که‌ زوو سه‌ر له ‌به‌یانی ئه‌و ئاماده‌باشی و خۆڕێکخستنه‌ بۆ دابینکردنی هه‌لومه‌رجه‌کانی وه‌ستاندن و په‌کخستنی کارکردن و گه‌ماڕۆدانی ئابووری ئاماده‌ بوو. ئه‌و یاخیبوونه‌ زیاتر له ‌به‌رده‌می ،گه‌ڕاجی پاسه‌کان، بازاڕ و دوکانه‌ گه‌وره‌کاندا بوو، بۆ نموونه‌ گه‌راجی پاسه‌کانی مه‌درید له‌ کومبستیلا (Compostelle) http://madrid.cnt.es/noticia/29-s-cronica-fotos-huelga-general پۆلیسه‌کان سه‌رقاڵی خه‌فه‌کردنی یاخیبووه‌کان بوون،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو برینداره‌کان هه‌موویان هاوڕێیانی (CNT-AIT) بوون.
مانگرتنی 25ی سێپته‌مبه‌ر له‌ -به‌رشه‌لۆن- هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن ده‌ستی پێکرد، سه‌ره‌تا به‌ داگیرکردنی گه‌وره‌ترین به‌شی بانکی ناوه‌ندی له‌ ناوجه‌رگه‌ی بازاڕدا؛ واته‌ گۆڕه‌پانی کاتالۆنی، ئه‌و جێگه‌یه‌ش به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ داگیرکرابوو ببێته‌ جێگه‌ی کۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆکردن و کارکردن بۆ به‌کاربردنی –ئۆتۆ ڕێکخستن- له‌ پاڵ سه‌ندیکاکاندا، له‌سه‌ر به‌یداخێکی پانوپۆڕ نووسرابوو: ) بانك ده‌مانخنکێنێت و خاوه‌نکاران ئه‌مان چه‌وسێننه‌وه ‌وسیاسه‌ته‌کان درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن CCOO و l’UGT ده‌مانفرۆشن( avec une fleche pointant dans une cuvette … ) . ئه‌نجومه‌نی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ له‌ جێگه‌ داگیرکراوه‌کان ده‌رکرابوو،هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر کارکردن و له‌ سه‌کۆی سووروڕه‌شه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه ‌و جاڕی ئه‌وه‌ درا که‌ مانگرتن هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت ، سه‌کۆی سووروڕه‌ش به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیان ده‌کرد به‌ داگیرکه‌رانی بانکی ناوه‌ندییه‌وه،‌ هه‌ر هه‌مان ڕۆژیش بوو که‌ هاوڕێیانی پۆلۆنیا که‌رتی(l’AIT (ZSP-AIT به‌شدارییه‌کی کاریگه‌ریان کرد له‌و ئاماده‌باشی و جموجۆڵه‌دا که‌ له‌ پۆلۆنیا سازکرا و کرا به‌ ڕۆژی خه‌باتکردن له‌ ئیسپانیاcontribué tout en faisant le lien avec la journée de lutte en Espagne .
هه‌روه‌ها هاوڕێیان له‌ -پیرۆ- ده‌سته‌ی ڕۆژنامه‌ی مرۆڤایه‌تی (Humanidad ) کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ڕێکخست بۆ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ مانگره‌کانی ئیسپانیا.
تێکۆشان به‌رده‌وامه‌……..
ده‌نگوباس ده‌رباره‌ی فشار و ده‌رپه‌ڕاندن له‌ بانکی (Plaça catalunya) و ڕۆژی مانگرتنی گشتی 29ی سێپته‌مبه‌ر
مانگرتن نیوه‌شه‌و ده‌ستی پێکرد و به‌ درێژایی تاقی به‌یانی به‌رده‌وام بوو، مانگران هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کان و خاڵه‌ ستراژییه‌کانی ناو شاریان به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو، نیوه‌ڕۆ مانگران، یاخیبووان، نزیکی (Plaça catalunya) بوونه‌وه‌ له‌وێ ئه‌نجومه‌نی به‌رشه‌لۆنه‌ داوای مانگرتنی ناوه‌ندی یه‌کگرتووی ڕاگه‌یاندبوو (پۆلیسی ئۆتۆنۆمی کاتالۆنیا) هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا که‌ ڕێگه‌ به‌ مانگرتووان بگرێت و گورزی خۆی بوه‌شێنێت له‌و که‌سانه‌ نائارامی دروست ده‌که‌ن.
کاتژمێری سێی پاش نیوه‌ڕۆ، کاتێك دامه‌زراوه‌کانی (Ramles) و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ و داخستن بوون، پۆلیسی ئۆتۆنۆمی کاتالۆن ده‌ستی کرد به‌ پاکردنه‌وه ‌و ڕاماڵین له‌ (Plaça de catalunya) و ده‌ستیان گرته‌وه‌ به‌سه‌ر بانکی قه‌رزی ئیسپانیادا، ئه‌وێ هه‌ر له‌ 25ی سێپته‌مبه‌ره‌وه‌ بووبوو به‌ جێگه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیریکردنی مانگرتنه‌که‌، له‌ کۆتایی ڕۆژی مانگرتنه‌که‌دا 33 که‌س گیرا بوون، ده‌یان که‌سیش به‌ ده‌ستی پۆلیس بریندار بوون، خاوه‌نی جێگه‌که‌ سکاڵای تۆمار کردبوو، به‌ڵام سێ ڕۆژ پێش ئه‌و سکاڵایه‌ پۆلیس چی کردبوو ده‌رهه‌ق به‌ مانگره‌کان دادوه‌ر سه‌ری نابووه‌وه‌ و پشت گوێی خستبوو به‌ بیانووی ئه‌وه‌ که‌ برینداره‌کان به‌و شتانه‌ بریندار بوون که‌ له ‌سه‌ربانه‌کانه‌وه‌ فڕێدراونه‌ته‌ خواره‌وه‌، پۆلیس که‌سی له‌ گیراوه‌کان به‌ر نه‌دا و هیچیش نه‌دۆزرایه‌وه‌ که‌ له‌ سه‌ربانه‌کانه‌وه‌ فڕێ درابێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ بڵێین ده‌شێت؟ 29ی سێپته‌مبه‌ریش ڕۆژێکی مانگرتنی گشتی توندوتیژ ڕوو بدات و باڵ بکێشێت وه‌ك مانگرتنی گشتی 25سێپته‌مبه‌ر، به‌ تایبه‌تی له‌ مه‌ودایه‌کی بچووکی وه‌ك بانکی قه‌رز بزووتنه‌وه‌که‌‌ هێنده‌ به‌هێز ده‌بێت وێنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی25ی سێپته‌مبه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌؟ ئایا سه‌ندیکا جۆراوجۆره‌کان ته‌نانه‌ت سه‌ندیکای زۆرینه‌ش به‌شداریی خۆپیشاندان ده‌که‌ن؟ ئه‌وه‌ لای مانگرتووه‌کانی ناو جاده‌کانی به‌رشه‌لۆنه‌ ڕوون و ئاشکرایه‌ که‌ 29ی سێپته‌مبه‌ری 2010 ڕۆژێکی مێژوویی ده‌بێت، کاره‌کته‌رێکی جه‌نگاوه‌رانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو مانگرتن و خۆپیشاندان گشتی ده‌بن.
بانکی plaça catalunya ماوه‌ی پێنج ڕۆژ بووبوو به‌ مه‌نزڵی سه‌دان خه‌ڵك و جموجۆڵی هه‌مه‌چه‌شنه‌؛ کۆڕبه‌ستن، گفتوگۆکردن، کۆڕ و کۆمه‌ڵی کارکردن، له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌وێ کرابووه‌ جێگه‌ی -خواردن، پلاندانان، بنکه‌ی زانیاریتاد، 26ی مانگ 500 که‌س هاتبوون به‌ده‌م بانگه‌وازی: “مانگرتنی تۆ کامه‌یه‌؟بێگومان ئه‌وه‌ هه‌ر وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك،له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌ڵێین وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك، چونکه‌ ئێمه‌ ده‌زانین که‌ مانگرتنه‌که‌مان ناتوانێت په‌نگ بخواته‌وه‌ له‌ تاکه‌ ڕۆژێکدا، ئێمه‌ نموونه‌ی وه‌ك به‌رشه‌لۆنه‌ که‌ نازناوه‌که‌ی ( ئاگرینه‌ گوڵه‌باخ ) ه‌، توانیوه‌تی هه‌لومه‌رجی ژیانێکی باشتر بۆ هه‌مووان به ‌ده‌ست بهێنێت له‌ ڕێگه‌ی ڕێکخستن و تێکۆشانه‌وه‌ که‌ ڕۆژێك له ‌ڕۆژان ئه‌و ڕێکخستن و تێکۆشانه‌ بڤه و تاوانباری بوون بۆ نموونه‌ (مانگرتنی گشتی) که‌واته‌ ئێمه‌ ئیتر ناترسین، پێکه‌وه‌ دۆزینه‌وه‌ی نوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، پێکه‌وه‌ ده‌توانین خه‌باتمان بۆ پێشه‌وه‌ به‌رین.
Moviment del25 de septembre
Barcelona;29 de septembre del2010
سه‌رچاوه‌ http://cnt-ait.info/article.php3?id_article=1846

No comments:

Post a Comment